
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە بەرلین بەڕێوەدەچێت
بەرلین — بە مەبەستی ڕەنگدانەوەی کولتوور، چیرۆک و ڕاستی کۆمەڵایەتیی کورد لە ڕێگەی شاشەی سینەماوە، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت. ئەم فێستیڤاڵە یەکێکە لە گرنگترین ڕووداوە کلتوورییەکان.
لە ماوەی حەوت ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا، کۆمەڵێک فیلمی درێژ، کورتەفیلم، و فیلمی دۆکیۆمێنتاری لە دەرهێنەرانی پارچەکانی کوردستان نمایش دەکرێن. جگە لە نمایشکردنی فیلمەکان، پانێڵی گفتوگۆ لەگەڵ دەرهێنەران و ئەکتەران بەڕێوەدەچێت بۆ تاوتوێکردنی ئاستەنگ و داهاتووی سینەمای کوردی.













