
شۆڕشی AI لە مارکێتینگ: ستراتیژی بڕاندە گەورەکانی جیهان بەهۆی ژیری دەستکرد گۆڕانکاری گەورە بەخۆیەوە دەبینن
زیرەکی دەستکرد (AI) بە خێرایی دەگۆڕدرێت لە ئامرازێکی یارمەتیدەر بۆ یەکێک لە گرنگترین بنەماکانی ستراتیژیی مارکێتینگ. ئێستا زۆرێک لە براند و کۆمپانیا گەورەکانی جیهان AI تەنها بۆ دروستکردنی ناوەڕۆک بەکارناهێنن، بەڵکو بۆ شیکردنەوەی داتا، ناسینەوەی هەڵسوکەوتی کڕیار، پێشبینی داواکاریی بازاڕ و باشترکردنی ئەنجامی کەمپینە ڕیکلامییەکانیش بەکاری دەهێنن.
بەپێی پسپۆڕانی مارکێتینگ، AI دەتوانێت یارمەتی براندەکان بدات پەیامەکانیان بەپێی پێویستی هەر کڕیارێک دروست بکەن بکەن، بودجەی ڕیکلام بە کاریگەرترین شێوە بەکاربهێنن و بڕیارەکانیان لەسەر بنەمای داتا و شیکردنەوە بدەن. ئەمە هۆکار بووە بۆ ئەوەی زۆرێک لە کۆمپانیاکان سەرمایەگوزاریی زیاتر لە کەرتی AI بکەن.
لەگەڵ ئەوەشدا، پسپۆڕان جەخت لەوە دەکەنەوە کە AI ناتوانێت جێگای داهێنەرایەتی و بیرکردنەوەی مرۆڤ بگرێتەوە. سەرکەوتووترین براندەکان ئەوانەن کە دەتوانن لەنێوان توانای AI و داهێنانی مرۆڤ هاوسەنگی دروست بکەن. بۆیە، AI لە ئێستا و لە داهاتووشدا بەشێکی سەرەکیی ستراتیژیی مارکێتینگ دەبێت.













