
«ئێن بی سی یۆنیڤێرساڵ» پێکۆک دەهێنێتە سەر «یوتیوب پریمۆم» لە هاوبەشییەکی گەورەی پەخشدا
هاوبەشییە نوێیەکە ڕەنگدانەوەی قۆناغی داهاتووی دابەشکردنی پەخشە لە ڕێگەی کۆکردنەوە، تێکەڵکردنی پلاتفۆرمەکان، و فراوانکردنی بینەران
لۆس ئەنجلۆس — کۆمپانیای «ئێن بی سی یۆنیڤێرساڵ (NBCUniversal) هاوبەشییەکی مێژوویی لەگەڵ یوتیوب ڕاگەیاند کە لە ڕێگەیەوە خزمەتگوزاریی پێکۆک (Peacock) ڕاستەوخۆ دەبێتە بەشێک لە ئابوونەی یوتیوب پریمۆم» (YouTube Premium) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٧ەوە.
بەپێی ڕێککەوتنەکە، ئابوونەدارانی شایستەی یوتیوب پریمۆم دەستیان دەگات بە پەڕتووکخانە بەرفراوانەکەی پێکۆک لە ناوەرۆکی کەیفخۆشی بەبێ ئەوەی پێویست بکات لە پلاتفۆرمی یوتیوب بچنە دەرەوە. لەبڕی کردنی ئەپڵیکەیشنێکی سەربەخۆ، بەکارهێنەران دەتوانن ڕاستەوخۆ لەناو یوتیوبدا ناوەرۆکەکانی پێکۆک بدۆزنەوە و سەیری بکەن .
هاوبەشییەکە کۆمەڵێک بەرنامەی بەرفراوانی «ئێن بی سی یۆنیڤێرساڵ» دەگرێتەوە، لەوانە ڕووماڵە وەرزشییەکانی «ئێن بی سی» سبۆرتس» بۆ خولی NFL و NBAفیلمەکانی «یۆنیڤێرساڵ بيكتشرز» وەک زنجیرەی «المينيونز (Minions) بەرهەمە ڕەسەنەکانی پێکۆک، بەرنامەکانی کەناڵی «برافو» لەوانە «ذا ڕيل هاوس وايفز»» (The Real Housewives) و زنجیرەی ڕیالیتی شووی بەناوبانگ «لاف آيلاند أمريكا» (Love Island USA)
مات شتراوس، سەرۆکی گرووپی مادیای «ئێن بی سی یۆنیڤێرساڵ» ڕێککەوتنەکەی وەک دەرفەتێکی گرنگ بۆ گەشەی داهاتووی پێکۆک وەستف کرد و وتی :
پڕەنسپڵی یەکەم بۆ ئێمە ئەوە بوو، ئایا ئەمە گەشەی درێژخایەنی پێکۆک خێراتر دەکات؟ وەڵامەکە بۆ ئەوە بەڵێیە. پێکۆک ئێستا دەبێتە یەکێک لە گەورەترین پلاتفۆرمەکانی پەخشی ناوخۆیی. ئەمە بەشێوەیەکی بەرچاو گەیشتنمان بە بینەران فراوانتر دەکات .
ئەم هاوبەشییە دوای دانوستانێک دێت کە نزیکەی نۆ مانگ لەمەوبەر دەستی پێکرد، دوای ئەوەی برایان ڕۆبەرتس، هاوبەش-بەڕێوەبەری جێبەجێکاری «کۆمكاست» پەیوەندی بە نیل موهان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یوتیوبەوە کرد. کۆبوونەوەکانی نێوان بەرپرسانی هەردوو کۆمپانیاکە بووە هۆی پەرەپێدانی هاوبەشییەک کە سەرنج دەخاتە سەر فراوانکردنی دابەشکردنی ناوەرۆک و بەهێزکردنی هاوکاری لەنێوان خزمەتگوزارییەکانی پەخشدا .
ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدا دێت کە کۆمپانیا میدیاییە نەریتییەکان بەردەوامن لە خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی ڕەفتاری بینەران. لەگەڵ دوورکەوتنەوەی بەردەوامی بەکارهێنەران لە پاکێجە نەریتییەکانی تەلەڤزیۆنی پارەدار بەرەو پلاتفۆرمەکانی پەخشی دیجیتاڵی، کۆمپانیا میدیاییەکان لێکۆڵینەوە لە ڕێگەی نوێ دەکەن بۆ گەیشتن بە بینەران لە ڕێگەی هاوبەشی، خزمەتگوزارییە کۆکراوەکان، و تێکەڵکردنی پلاتفۆرمەکان .
بە پێچەوانەی زۆربەی پاکێجەکانی پەخش کە بەمدوایانە دەرکەوتوون، ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێک زیاتر دەڕوات بە چاندنی ڕاستەوخۆی ناوەرۆکی پێکۆک لەناو یوتیوبدا. بینەران پێویستیان بە گۆڕینی ئەپڵیکەیشنەکان نابێت بۆ دەستگەیشتن بە بەرنامەکانی پێکۆک، کە ئەمەش ئەزموونێکی بینینی ئاسانتر و ڕەوانتر دروست دەکات .
تەنانەت ئەم هاوبەشییە دەرفەتێکی دیارتر بە پێکۆک دەدات لە پاڵ سیستەمی دروستکەرانی ناوەرۆکی یوتیوب، کە ڕێگە دەدات بەرنامە تەلەڤزیۆنییەکانی، فیلمەکان، بەرنامە وەرزشییەکان، کورتهێنانەکان و دیارترین دیمەنەکانی لە پاڵ ئەو ناوەرۆکانەدا بدۆزرێنەوە کە لەلایەن دروستکەرانی ناوەرۆکەوە بەرهەم دەهێنرێن .
بەپێی زانیارییەکانی یوتیوب، پلاتفۆرمەکە ئێستا زیاتر لە ١٢٥ ملیۆن ئابوونەداری جیهانیی «پریمۆم»ی هەیە. لەلایەکی ترەوە، «ئێن بی سی یۆنیڤێرساڵ» بەمدوایانە ڕایگەیاند کە پێکۆک تا ٣٠ی حوزەیران گەیشتووەتە ٤٨ ملیۆن ئابوونەداری بڕەدار و بۆ یەکەمجار لە چارەکی دواییدا قازانجی بەدەستهێناوە .
وەرزشی ڕاستەوخۆ وەک پێکهاتەیەکی سەرەکیی ئەم ڕێککەوتنە دەمێنێتەوە. سەرباری فراوانکردنی دەستگەیشتن بە بەرنامەکانی ئێن بی سی سبۆرتس»» «ئێن بی سی سبۆرتس» وەک شەریکێکی بەرهەمهێنان بۆ پەخشی ڕاستەوخۆی وەرزشی هەڵبژێردراو لەسەر یوتیوب کار دەکات، بە پشتبەستن لەسەر هاوکارییەکانی پێشوو وەک یەکەم یاریی ڕاستەوخۆی لە سەر یوتیوبNFL
هەروەها ڕێککەوتنەکە هاوبەشیی دابەشکردنی درێژخایەنی «ئێن بی سی یۆنیڤێرساڵ» لەگەڵ «یوتیوب تی وی» (YouTube TV) درێژ دەکاتەوە، لە هەمان کاتدا بەردەوامبوونی دابەشکردنی یوتیوب، یوتیوب تی وی، و یوتیوب پریمۆم لەسەر پلاتفۆرمەکانی إكس فينيتي کۆمپانیای کۆمکاست دەستەبەر دەکات(xumo)و اکسومو (xfinity)
سەرەڕای ئەمانەش، هەردوو کۆمپانیاکە پلانیان هەیە هاوبەشیی ریکلامیی نێوانیان قووڵتر بکەنەوە، کە ڕێگە بە «ئێن بی سی یۆنیڤێرساڵ» دەدات دراو لە ناوەرۆکی پێکۆک لە ڕێگەی تواناکانی ڕیکلامی یوتیوبەوە بەدەستبهێنێت، بەتایبەت کە ڕیکلام بەردەوامە لە گێڕانی ڕۆڵێکی بەرز و گرنگ لە ڕەوتی تەلەڤزیۆنی و پەخشی دیجیتاڵیدا .













