
Deepfake خەریکە متمانە بە Influencer Marketing لەناو دەبات؛ AI بەبێ ڕەزامەندیی Creator ـەکان ڕووخساریان بۆ ڕیکلام بەکاردەهێنێت
مەترسییەکی نوێ خەریکە لە بازاڕی Influencer Marketing گەورە دەبێت. بەهۆی پێشکەوتنی زیرەکی دەستکردەوە، ئێستا دروستکردنی وێنە و ڤیدیۆی ساختە لە Creator و Influencer ـە ناسراوەکان زۆر ئاسانتر بووە؛ بە جۆرێک کە هەندێک جار خودی فۆڵۆوەرەکانیش ناتوانن بە ئاسانی جیاوازیی نێوان ڕاستەقینە و ساختە بکەن.
ڕاپۆرتێکی تازەی The Guardian نموونەی Emily Schuman دەهێنێتەوە، Creator ـێکی ناسراوی بواری Lifestyle کە زیاتر لە ٥٠٠ هەزار فۆڵۆوەری لە Instagram هەیە.
Schuman سەرەتا ڕیکلامێکی سپۆنسەرکراوی بینی کە وێنەی خۆی تێدا بەکارهاتووە و وا پیشانی دەدا کە بەرهەمێکی پەیوەندیدار بە GLP-1 پێشنیار دەکات. بەڵام کێشەکە ئەوە بوو کە ئەو هیچ پەیوەندییەکی بەو کۆمپانیا و ڕیکلامەوە نەبوو.
دواتر نموونەی دیکەش دەرکەوتن. وێنە و ڤیدیۆی گۆڕدراوی ئەو بۆ پێشخستنی براندی جوانکاری و کۆمپانیایەکی تاقیکردنەوەی خوێن بەکارهێنران، لە کاتێکدا خۆی ئەو پێشنیارانەی نەکردبوو.
کێشەکە لێرەدا تەنها دزینی وێنەی Influencer ـێک نییە.
بنەمای Influencer Marketing لەسەر متمانە دروست بووە. فۆڵۆوەر باوەڕ بە Creator ـێک دەکات و کاتێک دەیبینێت بەرهەمێک پێشنیار دەکات، ئەو متمانەیە دەتوانێت کاریگەری لەسەر بڕیاری کڕینی هەبێت.
بەڵام Deepfake ئەم پەیوەندییە دەخاتە مەترسییەوە.
کاتێک AI دەتوانێت ڕووخسار و شێوەی Influencer ـێک بەکاربهێنێت و وا پیشانی بدات کە بەرهەمێک پێشنیار دەکات، بەکارهێنەر چیتر بە ئاسانی نازانێت ئەو پێشنیارە ڕاستەقینەیە یان ساختە.
ئەنجامەکەش تەنها زیان بە Creator ـەکە نییە؛ دەتوانێت متمانە بە براندەکان و بە گشتی بە Influencer Marketing ـیش لاواز بکات.
Creator ـەکانیش بە ئاسانی ناتوانن بەرەنگاری ئەم کێشەیە ببنەوە. The Guardian باس لەوە دەکات کە هەندێکیان ناچار دەبن پۆست و ڕیکلامە ساختەکان Report بکەن، داوای سڕینەوەیان بکەن یان تەنانەت بیر لە هەنگاوی یاسایی بکەنەوە. بەڵام کاتێک یەک Deepfake دەسڕدرێتەوە، دەتوانێت نموونەیەکی دیکە لە هەژمارێکی ترەوە دەربکەوێتەوە.
هۆکارێکی گرنگیش هەیە کە Influencer ـەکان دەکاتە ئامانجێکی ئاسان بۆ Deepfake. بەشێکی زۆری ژیانی دیجیتاڵییان بە وێنە و ڤیدیۆ لەسەر ئینتەرنێت بەردەستە. ئەم بڕە زۆرە لە ناوەڕۆک دەتوانێت دروستکردنی وێنە و ڤیدیۆی ساختەی باوەڕپێکراوتر ئاسانتر بکات.
بۆ براندەکانیش ئەمە ئاگادارکردنەوەیەکی گرنگە. لە داهاتوودا تەنها هەڵبژاردنی Influencer ـێکی گونجاو بەس نییە؛ براند دەبێت بتوانێت بە بەکارهێنەر بسەلمێنێت کە هاوکارییەکە ڕاستەقینەیە و Creator ـەکە بەڕاستی ڕەزامەندیی لەسەر بەکارهێنانی وێنە و ناسنامەی خۆی داوە.
بۆیە Deepfake تەنها کێشەیەکی تەکنەلۆژی نییە؛ خەریکە دەبێتە کێشەیەکی متمانە لە مارکێتینگدا.
چونکە ئەگەر بەکارهێنەر چیتر نەتوانێت دڵنیا بێت Influencer ـێک بەڕاستی بەرهەمێکی پێشنیار کردووە یان AI بە ناوی ئەوەوە قسە دەکات، ئەوا یەکێک لە گرنگترین بنەماکانی Influencer Marketing دەکەوێتە ژێر پرسیار:
لە سەردەمی Deepfake ـدا، بەکارهێنەر چۆن دڵنیا دەبێت ئەو کەسەی ڕیکلامەکە دەکات، بەڕاستی خۆیەتی؟













