
دەرفەتێکی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی سیناریۆی فیلمی درێژی خەیاڵی بۆ فیلمسازانی کورد
لیژنەی فیلمی کوردستان (Kurdistan Film Commission) بە هاوکاری لەگەڵ تورینۆفیلمساب (TorinoFilmLab) بەرنامەیەکی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ پەرەپێدانی سیناریۆی فیلمی درێژی خەیاڵی بۆ فیلمسازانی کورد ڕاگەیاند.
ڕێکخەران: Kurdistan Film Commission و TorinoFilmLab
ئامانج: گەشەپێدانی سیناریۆ و چیرۆکی فیلمی درێژی خەیاڵی (Fiction Feature Film).
دەرفەتەکان: ڕێنمایی لەلایەن شارەزایانی نێودەوڵەتی، کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی تایبەتی، و پەرەپێدانی پیشەییانەی سیناریۆ.
سەرچاوە: Kurdistan Film Commission — Open Call













